سوپای ئه‌مه‌ریكا بڕوی كرده‌وه، كه له نزیك شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی به ناوی كریسۆفهر ویسلی كاری كۆچی دوایی كرد، سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه‌یشی ڕه‌ت كرده‌وه كه له میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكراونه‌ته‌وه، گوایه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه بووه.
پێگه‌ی
ناشناڵ ئنتێرستی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه هۆكاری مردنی سه‌ربازه‌كه تا ئێسته به ته‌واوی ڕوون نییه، به‌ڵام هه‌موو سه‌رچاوه‌كان دووپات ده‌كه‌نه‌وه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه نییه، میدیاكانی ئه‌مه‌ریكایش باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه زانیاری وردتر و هۆكاری سه‌ره‌كی گیان له ده‌ستدانی ئه‌و سه‌ربازه ده‌خه‌نه ڕوو، به‌ڵام سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ویسلی كاری به شێوه‌یه‌كی ئاسایی كۆچی دوایی كردووه.
هۆكاری مردنه‌كه‌ی ئاساییه و به‌هۆی شه‌ڕ و ڤایرۆسی كۆرۆناوه نه‌بووه
كریسۆفهر ویسلی كاری ته‌مه‌نی 23 ساڵه و له ناوچه‌ی تیری هۆتی ویلایه‌تی ئندیانای ئه‌مه‌ریكا له دایكبووه و پێشتر له یه‌كه‌ی سێیه‌می فه‌وجی پیاده‌ی 21 له ژێر فه‌رمانده‌یی لیوا سترایكه‌ر خزمه‌تی كردووه و دواتریش چووه‌ته فیرقه‌ی پیاده‌ی 25 له فۆرت واینرایت له ئالاسكا و دواتریش وه‌ك یه‌كێك له هێزه‌كانی كاری هاوبه‌ش له كردهگهلی ئنهێرێنت ریسۆلڤی هاتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان، كه به‌شێكن له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش كار ده‌كه‌ن و ئه‌ركی سه‌ره‌كییان مه‌شق و ڕاهێنانه به هێزه‌كانی عێراق.