شانه‌ى راگه‌یاندنى ته‌ناهى عێراق راى گه‌یاند، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ مووشه‌كێكى كاتیوشا ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا كراوه و هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه.
شانه‌ى راگه‌یاندنى ته‌ناهى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاو كراوه‌ته‌وه، راى گه‌یاند كه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ى ئایار مووشه‌كێكى جۆرى كاتیوشا ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا كراوه.
كه‌وتنى مووشه‌كه هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه مووشه‌كه‌كه به‌ر خانوویه‌ك كه‌وتووه كه ئێسته به‌تاڵه و هیچ كه‌سێكى تێدا ناژی، بۆیه جگه له زیانى مادى، هیچ زیانێكى گیانى له كه‌وتنى مووشه‌كه‌كه نه‌بووه.
شانه‌ى راگه‌یاندنى ته‌ناهى ئاشكرایشى ده‌كات، مووشه‌كه‌كه له گه‌ڕه‌كى ئیدریسى نزیك شه‌قامى فه‌له‌ستین له به‌غدا ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وز كراوه.
دواى رووخانى رژێمى به‌عس له عێراق، ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا بووه‌ته شوێنى باڵوێزخانه‌ى وڵاتانى بیانى و چه‌ندان دامه‌زراوه‌ى گرنگى ده‌وڵه‌ت.
ماوه‌ى دوو ساڵه هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز له به‌غدا بووه‌ته دیارده و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا میلیشیاكانى شیعه له‌م دیارده‌یه تۆمه‌تبار ده‌كات، چه‌ندان جاریش به فه‌رمى داوا له عێراق كراوه سنوورێك بۆ ئه‌م دیارده‌یه دابنێت.