دۆناڵد تره‌مپ ده‌رفه‌تى 30 رۆژ به رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ده‌دات و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر له‌م ماوه‌یه چاكسازى نه‌كات، ئه‌وا به‌یه‌كجاریى كۆمه‌كى دارایى ده‌وه‌ستێنین و پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌ندامێتیمان له رێكخراوه‌كه ده‌كه‌ین.
ئاژانسى
فڕانس پرێس ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ى ئایار بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا دوایین ده‌رفه‌تى به رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى داوه بۆ ئه‌وه‌ى چاكسازى ریشه‌یى بكات.
تره‌مپ: ئه‌گه‌ر رێكخراوه‌كه چاكسازى نه‌كات له ئه‌ندامێتى ده‌كشێینه‌وه
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێ، دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كه‌ى له تویته‌ر نامه‌یه‌كى هاوپێچ كردووه كه ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى كردووه و داواى لێ كردووه، له ماوه‌ى 30 رۆژدا چاكسازى بكات.
تره‌مپ گوتوویه‌تى رێكخراوه‌كه هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ى كردووه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا و به‌تایبه‌تى كاتێك راپۆرته سه‌ره‌تاییه‌كانى فه‌رامۆش كردووه. هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌یه‌كى تر ئه‌وه‌یه رێكخراوه‌كه لێبوردنێكى زۆرى بۆ چین هه‌یه.
تره‌مپ له دوایین هه‌ڕه‌شه‌ى گوتوویه‌تى، بڕینى كۆمه‌كى دارایى كه پێشتر به‌شێوه‌یه‌كى كاتى وه‌ستاوه، بۆ هه‌میشه‌یى ده‌بڕێت و هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا پێداچوونه‌وه‌ى بۆ ئه‌ندامێتى خۆى له رێكخراوه‌كه ده‌كات و له‌وانه‌یه بێته ده‌ره‌وه.