بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ناوچه‌یه‌كی چین ده‌هه‌ژێنێ و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و 24 كه‌سیش بریندار ده‌بن.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی كه ناوچه و شارێكی باشووری چینی گرته‌وه، گوڕه‌كه‌ی پێنج په‌له بووه و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 24 كه‌سیش بریندار بوون.
پێگه‌كه ئه‌وه‌شی گوتووه، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی تێدا رووی داوه، ناوی كاوجییه و ده‌كه‌وێته شاری زیتوتنگ و كه‌رتی یۆنانی چین. حاكمی ئه‌و كه‌رته رووداوه‌كه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه، هاوكات گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌باره‌یی رووداوه‌كه بڵاو كراوه‌ته‌وه كه خه‌ڵكێكی زۆر له ترسی رووداوی بوومه‌له‌رزه‌ی تر خۆیان ده‌شارنه‌وه.
ئه‌و شاره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی تێدا رووی داوه، شه‌ش ملیۆن كه‌س دانیشتووانه‌كه‌یه‌تی، گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه پێنج پله بووه. فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ست به تاوتوێكردنی بوومه‌له‌رزه‌ی سه‌ربه حكوومه‌تی چین رای گه‌یاندووه، نزیكه‌ی 600 كه‌سی رزگاركه‌ری بۆ ناوچه‌كه ناردووه.
له‌وباره‌یه‌وه حاكمی یۆنانی چین گوتوویه‌تی، ئه‌وانه‌ی وه‌ك رزگاركه‌ر روویان له ناوچه‌كه كردووه، پێكهاتوون له پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه و سه‌ربازانی كه‌تیبه‌یه‌كی هێزه‌كانی چین.