فاتیح بیرۆل سه‌رۆكى ئاژانسى وزه‌ى نێوده‌وڵه‌تى راى گه‌یاند، ئاژانسه‌كه‌ى له هه‌ردوو بوارى گازى سروشتى و كاره‌با هاوكارى به عێراق ده‌دات.
میدیاكانى عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ى ئایار، ناوه‌ڕۆكى راگه‌یه‌نراوێكى فاتیح بیرۆلى سه‌رۆكى ئاژانسى وزه‌ى نێوده‌وڵه‌تییان بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا ناوه‌ڕۆكى ئه‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ى ئاشكرا كردووه كه له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى ئه‌نجامى داوه.
بیرۆل له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى باسى له‌وه كردووه له‌گه‌ڵ كازمى له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون ئاژانسى وزه هاوكارییه‌كانى خۆى بۆ عێراق دوو هێنده بكات، به‌تایبه‌تى له بوارى كاره‌با و گازدا.
ئاژانسى وزه: نابێت عێراق پرۆژه‌كانى ژێرخان بوه‌ستێنێ
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى ئاژانسى وزه به مسته‌فا كازمى راگه‌یاندووه، نابێت عێراق به‌هۆى ته‌نگژه‌ى دارایى پرۆگرامى ژێرخانى ئابوورى خۆى بوه‌ستێنێ و پێویسته پێداچوونه‌وه‌ى بۆ بكات.
به‌گوێره‌ى راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، عێراق له‌ماوه‌ى 15 ساڵى رابردوو زیاتر له 40 ملیار دۆلارى بۆ چاككردنى كاره‌با ته‌رخان كردووه، كه‌چى به‌هۆى گه‌نده‌ڵییه‌وه پڕۆژه‌كانى جێبه‌جێ نه‌كراوه و ئه‌مه‌یش ناچارى كردووه كاره‌با و گاز له ئێرانه‌وه هاورده بكات.
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونى مسته‌فا كازمى، ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ى لێخۆشبوونى به 120 رۆژ بۆ عێراق درێژ كرده‌وه تا له هاورده‌كردنى گاز و كاره‌باى ئێران به‌رده‌وام بێت.