دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندان جار سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ ره‌خنه‌ی له رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی گرت به‌وه‌ی كاره‌كانی به‌باشی به‌ڕێوه نابات و هه‌ڵه‌كانی چین ده‌شارێته‌وه، بۆیه ئه‌و هاوكارییه‌ی كه ئێسته به‌و رێكخراوه‌ی ده‌دات ده‌یوه‌ستێنی. یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند كه پاڵپشتیی ئه‌و رێكخراوه ده‌كات.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی و وه‌ستانی هاوكارییه‌كانی بۆ ئه‌و رێكخراوه و ده‌رچوون له ئه‌ندامه‌تیی تێیدا، وایكرد كه یه‌كێتی ئه‌وروپا پاڵپشتیی خۆی بۆ ئه‌و رێكخراوه دووپات بكاته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ گوته‌بێژێك به‌ناوی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مب سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و رێكخراوه، ئێمه وه‌ك یه‌كێتی ئه‌وروپا پاڵپشتیی ئه‌و رێكخراوه ده‌كه‌ین.
فێرجینی باتۆ گوته‌بێژی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا به‌ناوی كۆمسیۆنه‌كه‌وه گوتی، ئێسته كاتی هاوكاریكردنه نه‌ك به‌وه‌ی په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ چه‌ندان لایه‌ن رابكێشرێت، هه‌موو دنیا بووه‌ته قوربانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
چه‌ند جارێكه تره‌مپ رای ده‌گه‌یه‌نێ كه رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له دۆخی كۆرۆنادا ده‌یه‌وێ ئه‌و هه‌ڵانه بشارێته‌وه كه پێوه‌ندیی به چینه‌وه هه‌یه. ئه‌و كێشه‌یه پێوه‌ندیی نێوان ئه‌مه‌ریكا چینی ئاڵۆزتر كردووه.