بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و لەوكاتەی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەكە لە دنیا لە پێنج ملیۆن كەس نزیك دەبێتەوە، وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری تووشبوونی راگەیاند كە چوار مردن و 57 حاڵەتی نوێی تووشبوونن لە حەوت پارێزگادا.
ژمارەی تووشبووان گەیشتە 3611
وەك لە راپۆرتی رۆژانەی
وەزارەتی تەندروستی عێراق هاتووە، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوو 4441 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان بە كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق ئەنجام دراوە و 57 حاڵەتی نوێی تووشبوون هاتووەتە تۆماركردن، كە 51یان لە بەغدان و چوار لە بەسڕە و یەكێك لە هەریەك لە سلێمانی و نەجەف.
بەپێی راپۆرتەكە 56 حاڵەتی چاكبوونەوە تۆمار كراوە، جیا لە چوار حاڵەتی مردن، بەوەیش كۆی ژمارەی تووشبووان لە عێراق گەیشتووەتە 3611 حاڵەت و مردووانیش 131 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 2366 حاڵەت و ئەوانەیشی لە نەخۆشخانە ماونەتەوە 1114 حاڵەتن.