خۆپێشاندان له فڕه‌نسا و له پاریسی پایه‌ته‌خت له دژی توندوتیژیی پۆلیس ده‌ستی پێ كردووه، له خۆپێشاندانه‌كه‌دا توندوتیژی له نێوان خۆپێشانده‌ران و پۆلیس دروست كردووه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی خۆپێشاندان له فڕه‌نسا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا قه‌ده‌غه كراوه، كه‌چی شه‌وی دوێنێ سێشه‌م خۆپێشاندان له دژی توندوتیژیی پۆلیس له پاریس ده‌ستی پێ كرد، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی خۆپێشانده‌ران، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه، ماده‌ی فرمێسك‌ڕێژ به‌كار هاتووه.
به‌پێی پێگه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی كوشتنی گه‌نجێكی ره‌شپێست به ده‌ستی پۆلیس، خۆپێشاندان له زۆر له شاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێ كردووه. خۆپێشانده‌رانی پاریس وێڕای هاوسۆزییان بۆ كوشتنی ره‌شپێسته‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام دروشمه‌كانیان له دژی توندوتیژیی پۆلیسی فڕه‌نسا بووه كه له 2016 كه‌سێكی ره‌شپێست به ده‌ستی پۆلیس هاته كوشتن، بۆیه به خۆپێشاندانی كه‌سوكاری ئه‌و كوژراوه ده‌ستی پێ كرد و ئێسته فراوانتر بووه‌ته‌وه.
خۆپێشانده‌رانی پاریس شه‌وی رابردوو روویان له باره‌گای دادگای پاریس له باكوری رۆژهه‌ڵات كردبوو، پێكدادان له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه‌كانی ئاسایش به‌رپابوو، خۆپێشانده‌ران به به‌رد و دار و هێزه‌كانی ته‌ناهیش به بۆمبی فرمێسك‌ڕێژ رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه.
له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كه‌دا "ئاسا تراوری" كه ده‌كاته خوشكی ئه‌و ره‌شپێسته‌ی فڕه‌نسا له 2016 به ده‌ستی پۆلیس هاته كوشتن، وتارێكی خوێنده‌وه و گوتی، "ئه‌مڕۆ كه خه‌بات له‌پێناو جۆرج لۆیدی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین، هاوكات خه‌بات له‌پێناو خوێنی "ئادانا تراوری" ده‌كه‌ین"، له به‌رانبه‌ردا خۆپێشانده‌ران هاواریان ده‌كرد "شۆڕش شۆڕش" و "هه‌موومان رقمان له پۆلیس ده‌بێته‌وه".
خۆپێشانده‌رانی پاریس چه‌ندان دروشمیان به‌رز كردبووه‌وه وه‌ك "ژیانی ره‌شپێسته‌كان به‌های خۆی هه‌یه" و "سنوورێك بۆ داگیركاریی پۆلیس داده‌نێین".
به‌پێی گوته‌ی پۆلیسی فڕه‌نسا، ژماره‌ی خۆپێشانده‌ران زیاتر له 20 هه‌زار كه‌س ده‌بوو.