پێنج كه‌سی تر به كۆرۆنا گیانیان له ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ هه‌ینی پێنج تووشبووی تری كۆرۆنا له سلێمانی گیانیان له ده‌ست داوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ "وشه" گوتی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی و تا ئاماده‌كردنی ئه‌و هه‌واڵه پێنج تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی سه‌رچاوه‌كه پێی راگه‌یاندین ئه‌وانه‌ی گیانیان له ده‌ست داوه ته‌مه‌نیان له نێوان 55 ساڵ بۆ 80 ساڵه و چوار پیا و ژنێكن كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ ته‌ندروستی سلێمانی رایان گه‌یاندبوو كه ته‌واوی تووشبووانی كۆرۆنا له سلێمانی پێویستیان له ئۆكسجین هه‌یه.
مردن به‌هۆی كۆرۆنا به‌مڕۆوه هه‌ڵكشاو گه‌یشته 222 كه‌س.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم