دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی 25ی حوزه‌یران، فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا ناوچه‌ی كونه‌ماسی له سنووری شارباژێر بۆردمان كرد و به‌هۆیه‌وه زیانی به ناوچه‌كه و دوكانی هاوڵاتییه‌ك گه‌یاند، له‌وكاته‌وه هاووڵاتییان له‌ترسی گیانی خۆیان ناچنه ئه‌و سه‌یرانگه‌یه.
له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری تاقمێكی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بۆ ڕازیكردنی توركیا ڕۆژی 25ی حوزه‌یران، توركیا كونه‌ماسی بۆردمان كرد و گه‌ریلایه‌ك كوژرا و ژماره‌یه‌كی تر برینداربوون. له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كه‌دا سه‌رباری ئه‌وه‌ی خێزانێك بوونه‌ته قوربانی ئه‌وا هاووڵاتییانیش له‌ترسی گیانی خۆیان ڕوو له‌و سه‌یرانگه‌یه ناكه‌ن له‌كاتێكدا پێشتر رۆژانه سه‌تان كه‌س ڕووی تێ ده‌كرد.
باری ته‌ندروستی ئه‌و خێزانه جێگیره كه له بۆردمانه‌كه‌دا زیانیان به‌ركه‌وت
هۆشیار عه‌لی په‌یامنێرمان له كونه‌ماسی پێی ڕاگه‌یاندین كه جیاواز له پێشوو ڕێژه‌ی سه‌ردانی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه به‌هۆی ترس و دڵه‌ڕاوكێ و بۆردمانه‌كانی توركیا كه‌می كردووه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه باری ته‌ندروستی ئه‌و خێزانه جێگیره كه له بۆردمانه‌كه‌دا زیانیان به‌ركه‌وت و ئێسته ده‌ستكراوه به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دووكانه‌كه كه له بۆردمانه‌كه‌دا كرایه ئامانج.
كونه‌ماسی ده‌كه‌وێته دووری 10 كیلۆمه‌تر له قه‌ڵاچوالان له ناوچه‌ی شارباژێر و دووری 40 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری شاری سلێمانی دووره.