له گه‌رمیان چواره‌م به‌رپرسی حكوومی تووشی كۆرۆنا بوو
دوای تووشبوونی دوو به‌پرسی ته‌ندروستی و گوته‌بێژی ئیداره‌ی گه‌رمیان، قایمقامی شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیانیش تووشی كۆرۆنا بوو.
هه‌ردی سه‌ركه‌وت گوته‌بێژی قایمقامیه‌تی شارۆكه‌ی كه‌لار به "وشه"ی راگه‌یاند، شه‌هاب ئه‌حمه‌د قایمقامی كه‌لار خۆی و خێزان و منداڵه‌كانی و دووان له پاسه‌وانه‌كانی تووشی كۆرۆنا بوون.
هاوكات وریا محه‌مه‌د، به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی قه‌لاَ به "وشه"ی راگه‌یاند، خۆی و به‌رپرسێكی تری ته‌ندروستی تووشی كۆرۆنا هاتوون.
پێشتریش هه‌ڤاڵ ئیبراهیم، گوته‌بێژی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ "وشه" تووشبوونی به كۆرۆنا راگه‌یاند، هاوكات داوای له هاوولاَتییان كردبوو خۆیان له‌په‌تای كۆرۆنا بپارێزن.
له‌گه‌رمیان 900 كه‌س تا ئێسته تووشی كۆرۆنا بوون و 14 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم