شوان داودی پەرلەمانتاری خولی پێشووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای پۆست لە لاهوور جەنگی دەكات یٔەوەیش دوای ماوەیەك پەراوێزخستنی لەلایەن ئۆرگانەكانی یەكێتییەوە، بەڵام جەنگی وەڵامی ناداتەوە.
دوو هەفتە لەمەوبەر شوان داودی پەرلەمانتاری پێشووی یەكێتی لە ڕێی چەند كەسێكەوە داوای پۆستی لەناو یەكێتی یان لەو پشك و پۆستانە كردووە كە بەركەوتەی یەكێتین لە حكوومەتی عێراق و داواكەیشی بۆ لاهوور جەنگی ناردووە، بەڵام وەڵامی نەداوەتەوە. ئەوە بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەكی تایبەتی "وشە" لەناو یەکێتی.
هەوڵی تێكدانی كوردستان دەدات
دوای یٔەو هەڵوێستە، داودی بۆ بە دیهێنانی ئامانجەكەی و گەیشتن بە پۆست لە ڕێی فەیسبووكەكەیەوە دەكەوێتە وتار نووسین و ستایشكردنی هاوسەرۆكی یەكێتی و بڵاوکردنەوەی وێنەی لاهوور و پێڕەوكردنی ئەو بانگەشەی كە هەوڵی تێكدانی كوردستان دەدات، تەنیا لەپێناو پۆست.
"وشە" بۆ پشتڕاستكردنەوەی زانیاری سەرچاوەكەی پێوەندی بە شوان داودییەوە كرد و لە وەڵامدا گوتی، داوای پۆستی نەكردووە، بەڵام قسە بۆ "وشە"یش ناكات. هەروەك روونی كردەوە كە " خۆی دەزانێت قسە بۆ چ میدیایەك دەكات".
جێی بیرهێنانەوەیە كە پێنج ڕۆژ دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری 2017، لەو کاتەی پیلانی وڵاتانی دراوسێ و شیعە لە پردێ تێکشکابوو، شوان داودی پەرلەمانتاری پێشووی یەكێتی و چەند بەرپرسێكی تری یەكێتی لە كەركووك لەگەڵ كریم نووری سەركردەی ئەوکات لە حەشدی شەعبی و بەرپرسی رێكخراوی بەدر لە خورماتوو لەسەر یەك خوان وێنەیان بڵاوکردەوە / داودی داوەتی كردبوون/. هەروەك یەكێك بوو لەوانەی شانازی بە داگیركردنی كەركووكەوە دەكرد.
ئەو كارەی داودی و بڵاوبوونەوەی وێنەی نانخواردنەكەیان، لەناو كورددا كاردانەوەی زۆری لێ كەوتەوە و بە توندی سەرزەنشت كرا، چوبکە هاوشارەییەکانی لە ئاوارەیدا بوون و خورماتوو تاڵان دەکرا لەلایەن میلتشیاکانەوە، بۆیە لەوكاتەوە خەڵكی كوردستان بەتەواوی تێگەیشتنیان بۆ داودی و هاوڕێكانی هەیە.