شەوی ڕابردوو بوومەلەرزەیەك لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە هەستی پێكراو دەستەی كەشناسی عێراق گوڕی بوومەلەرزەكە بە 3.5 بەپلەی ڕێختەر دەست نیشان دەكات.
ئەمڕۆ شەموو چواری تەمووز، دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ئاشكرای كردووە، شەوی ڕابردوو لە سەعات نۆ و 34 خولەك بوومەلەرزەیەك بەدوری 36 كیلۆمەتر رۆژئاوای شارۆكەی دەربەندیخان لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕوویدا.
لەلایەن هاووڵاتییانی ناوچەكە هەست بە بوومەلەرزەكە كراوە
ئەو دەستەیە ڕوونی كردووەتەوە، لەلایەن هاووڵاتییانی ناوچەكە هەست بە بوومەلەرزەكە كراوە و گوڕی بومەلەرزەكە 3.5 پلە بە پێوەری رێختەر بووە.
سێ ساڵ بەر لە ئێستە بەدیاریكراوی چەند بوومەلەرزەیەك لە هەرێمی كوردستان ڕوویان دا ڕۆژی 12/11/2017 ، بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 7.3 پلەی رێختەر ناوچەكانی سلێمانی و گەرمیان گرتەوە و شارۆكەی دەربەندیخان بەهۆی ناوچە شاخاوییەكەیەوە زۆرترین زیانی بەركەوت چەند كەسێكیش گیانی لە دەست دا.