وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە ڕۆژی 11ـی تەمووز بەڕێوە دەچێت.
ڕۆژی 11ـی تەمووز تاقیكردنەوەكان ئەنجام دەدرێت و ئەو ڕۆژە جێگیرە و ناگۆڕێت
ئەمڕۆ شەموو چواری تەمووز، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، بە بڕیاری فەرمی ڕۆژی 11ـی تەمووز تاقیكردنەوەكان ئەنجام دەدرێت و ئەو ڕۆژە جێگیرە و ناگۆڕێت.
وەزیری تەندروستی گوتی، بەڕێنوێنی تەندروستی و بە كۆمەڵێك ڕێنوێنی بۆ مامۆستایان، تاقیكردنەوەكان ئەنجام دەدرێن، ژمارەی قوتابیان 144 هەزار قوتابییە و مافی بەشدارییان لە تاقیكردنەوەكان هەیە كە دابەش دەبن بەسەر دوو هەزار و 307 هۆڵ.
باسی لەوەش كرد، ئەوەی پێوەندی بە وەزارەتی پەروەردە هەیە، بەهیوای سەركەوتنین، لە رۆژی هەشتی ئاب تاقیكردنەوەكان كۆتاییان دێت، پێویستە كەسوكاری قوتابیان ئاگەداری تەندروستی قوتابیان بن و سەردانەكان كەم بكەنەوە و دۆخی منداڵەكانیان لەبەرچاو بگرن.
ڕوونی كردەوە، وەزارەتی ناوخۆش بە ئەركی خۆی هەڵدەستێت كە بەهیچ شێوەیەك ڕێ نادرێت بە كۆبوونەوەی قوتابیان لە بەردەم قوتابخانەكان.