نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی بۆ كۆچی دوایی شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی بڵاو كرده‌وه.
شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی سه‌رۆك و ڕابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری، ئه‌مڕۆ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا له ئه‌مه‌ریكا كۆچی دوایی كرد
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری ته‌مووز، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پرسه‌نامه‌یه‌كدا رای گه‌یاند، هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی، كه‌سایه‌تیی دیاری ئاینی و ڕێبه‌ری ته‌ریقه‌تی كه‌سنه‌زانیی قادریمان له عێراق و دنیا پێ گه‌یشت. به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان پێشكه‌ش به خێزان و كه‌سوكاری و ته‌واوی مریدان و پێڕه‌وانی له كوردستان و له هه‌ر شوێنێكی دنیا بن ده‌كه‌ین، هاوسۆز و هاوخه‌میانین.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، له خوای مه‌زن داواكارین خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر میهره‌بانیی خۆیه‌وه، ئه‌مه دوایین ناخۆشیی ماڵباته‌كه‌یان بێت و سه‌بووری و دڵنه‌واییان بداته‌وه.
شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی سه‌رۆك و ڕابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری، ئه‌مڕۆ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا له ئه‌مه‌ریكا كۆچی دوایی كرد.