ڕۆژنامه‌نووسێك له وه‌ڵامی بابه‌تێكی دزراوی له‌لایه‌ن سایتێكی لاهوور جه‌نگییه‌وه ده‌ڵێ، ئه‌و بابه‌ته له‌لایه‌ن ئه‌دمینه‌كانی لاهوور فاڵی بۆ گیراوه‌ته‌وه و ته‌حه‌مولیان نه‌كردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری ته‌مووز، زكری مووسا ڕۆژنامه‌نووس له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وه‌ڵامی هه‌واڵێكی میدیاكانی لاهوور جه‌نگی داوه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، "سایتی میلله‌ت پرێسی لاهوور جه‌نگی نووسینێكی ئه‌مڕۆی منیان به بێ مۆڵه‌ت دزیوه و فاڵیان بۆ گرتووه‌ته‌وه و له ڕوانگه‌ی بیر و ده‌روونی شێواوی خۆیان خوێندنه‌وه‌یان بۆ كردووه".
ئه‌م نووسینه‌ی سایته‌كه‌ی لاهوور بڵاوی كردووه‌ته‌وه هیچ پێوه‌ندییه‌كی به ئه‌و جۆره خوێندنه‌وه شێواوه‌ی باشكاتب و ئه‌دمینه‌كانی لاهووره‌وه نییه و بابه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی باوه
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه باسی له‌وه كردووه كه ئه‌م نووسینه‌ی سایته‌كه‌ی لاهوور بڵاوی كردووه‌ته‌وه هیچ پێوه‌ندییه‌كی به ئه‌و جۆره خوێندنه‌وه شێواوه‌ی باشكاتب و ئه‌دمینه‌كانی لاهووره‌وه نییه و بابه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی باوه.
باس له‌وه‌یش كردووه كه ئیرهابی فكری كه میلله‌تپرێس یه‌كێك له ئاڵاهه‌ڵگرانییه‌تی ته‌حه‌مولی بیركردنه‌وه‌ی ته‌ندروست و به‌ها و بنه‌ماكانی ژیانێكی ساخله‌م ناكات. بۆیه‌شه وه‌ك كه‌متیار كه‌مین بۆ هه‌ر بابه‌تێك داده‌نێ كه بۆنی نیشتمانپه‌روه‌ری و مه‌ردبوون و سروشتیبوونی لێ نیشتبێت.
خه‌بات و ماندووبوونی مه‌سروور بارزانی له‌پێناو كوردستان و هه‌وڵه‌كانی بۆ پاراستنی كوردستان له هه‌ڕه‌شه‌كان و شه‌ڕی تیرۆریستان و ناحه‌زان، زۆر به باشی دیاره
"وا ده‌زانن پارتی وه‌ك ئه‌وان حزبی فیسبووك و هاشوهوش و ده‌مشڕی و ناپاكییه. ئێمه ئه‌گه‌ر په‌یامێك یان پێشنیارێكمان هه‌بێت له كه‌ناڵی ته‌نزیمی خۆمان ده‌نێرین. باش تێبگه‌ن ئێمه په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ری و ڕاستگۆیی و فیداكارین". زكری مووسا وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها دووپات ده‌كاته‌وه كه خه‌بات و ماندووبوونی مه‌سروور بارزانی له‌پێناو كوردستان و هه‌وڵه‌كانی بۆ پاراستنی كوردستان له هه‌ڕه‌شه‌كان و شه‌ڕی تیرۆریستان و ناحه‌زان، زۆر به باشی دیاره و شه‌رعییه‌ته‌كه‌ی وه‌ك ڕۆژی ڕووناك دیاره كه له كوێوه دێت.