سه‌رۆك بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی بۆ بنه‌ماڵه‌ی شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی نارد.
سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه‌كه‌دا رای گه‌یاندووه، به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی سه‌رۆكی ته‌ریقه‌تی قادریی كه‌سنه‌زانی له جیهانمان پێ گه‌ییشت.
" به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆم ئاراسته‌ی ئێوه و ماڵبه‌تی و سه‌رجه‌م دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌م و خۆم به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم. له خودای مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو شێخ محه‌مه‌د به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامیش به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت" سه‌رۆك بارزانی وای نووسیوه.
شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی سه‌رۆك و ڕابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری، ئه‌مڕۆ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا له ئه‌مه‌ریكا كۆچی دوایی كرد.