بڕیارە ئەمڕۆ هەریەك لە وەزیری كشتوكاڵ و وەزیری بازرگانی بۆ كێشەی جووتیاران و بەرهەمی ناوخۆ سەردانی پەرلەمان بكەن و وەڵامی لیژنە تایبەتەكان بدەنەوە.
گفتوگۆیە لەسەر كێشەی جووتیاران و بەرهەمی ناوخۆ لەگەڵ لیژنە تایبەتەكان گفتوگۆ دەكەن
ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی تەمووز، سامان ئەحمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ سەعات 11 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە پەرلەمانی كوردستان ئامادەبن.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەرلەمان گوتی، هاتنی ئەو دوو وەزیرە بۆ گفتوگۆیە لەسەر كێشەی جووتیاران و بەرهەمی ناوخۆ لەگەڵ لیژنە تایبەتەكان گفتوگۆ دەكەن.
"وشە" وەك ئەركێكی نیشتمانی هەڵمەتێكی بۆ پشتگیریی بەرهەمی خۆماڵی دەست پێ كرد، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو هەموو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پڕ بوون لە پاڵپشتی هەڵمەتەكە، لەگەڵ ئەوەیشدا لە ماوەی ئەو چەندان ڕۆژە بڕیار لەسەر بەرهەمی خۆماڵی درا تا ئەو ئاستەی چیتر بەرهەمی جووتیاران بە فیڕۆ نەچێت و لەو چوارچێوەیەشدا بانگێشتی ئەو دوو وەزیرە بۆ پەرلەمان دەكرێ.