دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت نزیكه‌ی 50 گیراو له گه‌رمیان تووشی په‌تای كۆرنا بوون، تووشبووان جیا ده‌كرێنه‌وه و ته‌ندروستیی ناوچه‌كه چاودێرییان ده‌كات، ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ش كه‌سوكاری گیراوان زیاتر نیگه‌ران ده‌كا چونكه پێشتر هۆشدارییان دا له تووشبوونی راگیراوان به‌و په‌تایه دابوو.
پشكنین بۆ 75 راگیرا‌و كرا و ده‌ركه‌وت 48 كه‌سیان تووشی په‌تای كۆرۆنا هاتوون
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نۆی تهمووز، عه‌باس عه‌بدولعه‌زیز جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان به "وشه"ی راگه‌یاند، له گرتووخانه‌ی گرتن و گواستنه‌وه‌ی گه‌رمیان پشكنین بۆ 75 راگیرا‌و كرا و ده‌ركه‌وت 48 كه‌سیان تووشی په‌تای كۆرۆنا هاتوون.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی گه‌رمیان له‌باره‌ی پاراستنی ته‌ندروستی ئه‌و گیراوانه‌ی له‌و گرتووخانه تووشی ڤایرۆسه‌كه نه‌هاتوون ده‌ڵێ، ئه‌و 48 كه‌سه‌ی تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون جیا ده‌كرێنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌ناو گرتووخانه بمێننه‌وه، گیراوه‌كانی تریش تووشی په‌تاكه ده‌كه‌ن.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، هیچ بڕیارێك نییه بۆ مۆڵه‌تی به‌مه‌رج، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی په‌تاكه قورس نه‌بێ له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی تووش بوونه، زیاتر چاودێرییان ده‌كرێت و ته‌ندروستیی گه‌رمیان به‌رده‌وام له ره‌وشی ته‌ندروستییان ده‌كۆڵێته‌وه.
تووشبوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی گیراوانی گرتووخانه‌ی گرتن و گواستنه‌وه‌ی گه‌رمیان له كاتێكدایه، پێشتر كه‌سوكاری گیراوان له شارۆكه‌ی كه‌لار، زیاتر له جارێك خۆپێشاندانیان كرد و نیگه‌رانی خۆیان له تووشبوونی گیراوه‌كانیان به په‌تای كۆرۆنا ده‌ربڕی.
هیوا محه‌مه‌د وه‌ك یه‌كێك له كه‌سوكاری گیراوان بۆ "وشه" ئاماژه به‌وه ده‌دات، پێشتر هۆشداریمان دا، به‌ڵام ته‌ندروستیی ناوچه‌كه گوێی له داواكاری كه‌سوكاری گیراوه‌كان نه‌گرت.
تا ئێسته به‌پێی دوا ئاماری ژماره‌ی مردووان له گه‌رمیان به په‌تای كۆرۆنا، گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 20 كه‌س و زیاتر له هه‌زار و 300 كه‌سیش تووشی په‌تاكه هاتوون.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی