ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ده‌مه‌وه‌چوونی حكوومه‌ت بۆ ئه‌و ته‌عریبه نوێیه‌ی له ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌ستی پێ كردووه هه‌نگاوێكی گرنگه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، 22ی ئه‌یلوول، سدیق هه‌ورامانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، ته‌عریبێكی نوێ له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌رانبه‌ر به كورده‌كان ده‌ستی پێ كردووه و هه‌ر جاره و به‌جۆرێك دژی ده‌وه‌ستینه‌وه.
ده‌بێت له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و كارانه‌ی له‌ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌كرێ یه‌ك قسه و هه‌ڵوێست بین
به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ گوتی، ده‌بێت له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و كارانه‌ی له‌ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌كرێ یه‌ك قسه و هه‌ڵوێست بین كاتێك شتێك رووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه هه‌میشه له به‌غدا و له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب، ئێمه یه‌ك قسه و یه‌ك هه‌ڵوێست بین زیاتر سوودی هه‌یه و ده‌توانین ڕووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌كان بینه‌وه.
له‌باره‌ی په‌یامه‌كه‌ی دوێنێی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌باره‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كه ڕای گه‌یاندوو حكوومه‌تی هه‌رێم قبووڵ ناكات مامه‌ڵه‌ی له‌و جۆره له‌وناوچانه بكرێ. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌ده‌مه‌وه‌چوونی حكوومه‌ت بۆ ئه‌و سته‌مه‌ی به‌رانبه‌ر كورده‌كان ده‌كرێ كارێكی باشه و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه و هه‌نگاوێكی گرنگه.
شیاوی بیرهێنانه‌وه‌یه هه‌ر دوێنێ له په‌یامه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی به‌ڕوونی باسی له‌وه كرد، له‌كاتێكدا كه به توندی سه‌ركۆنه‌ی سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردنی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و به تایبه‌ت له كه‌ركووك ده‌كه‌ین، دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌رگیز ئه‌و جۆره سیاسه‌ته قبووڵ ناكات، به تایبه‌ت گه‌ڕاندنه‌وه و نیشته‌جێكردنی خه‌ڵكانێك كه دانیشتووی ڕه‌سه‌نی ئه‌و ناوچانه نین، ئه‌مه جیا له داگیركردنه‌وه‌ی گوند و ناوچه كوردستانییه‌كان و ده‌ركردنی هاووڵاتییانی كورد و توركمان له‌سه‌ر خاكی خۆیان و داگیركردنه‌وه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیان و جارێكی تر به‌خشینی به‌و كه‌سانه‌ی كه 35 ساڵ له‌ژێر سایه‌ی ڕژێمی پێشوو، زه‌وییه‌كانیان داگیر كردبوو. بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ش، شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌ته سپاردن تا سه‌ردانی به‌غدا بكات.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی