رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تی جه‌نه‌ڕال كه‌ڤن كۆپسی، جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 23ی ئه‌یلوول، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌ڕای خستنه‌ڕووی ره‌وشی ته‌ناهیی و سیاسی له عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی، دووپات له‌سه‌ر گرنگی و به‌رده‌وامیدان به راهێنان و هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان كرایه‌وه.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، هاوئاهه‌نگی و هاوكاریی نێوان هاوپه‌یمانان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی له سه‌رجه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به تیرۆریستان به‌رز نرخێندرا.