بڕیارێك بۆ مامۆستایان دەرچوو

:: AM:08:14:11/11/2020 ‌
وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێك بۆ ئەو مامۆستایانە دەكرد ئێستە لە دەرەوەی وڵاتن و دواین وادەش بۆ گەڕانەوەیان كۆتایی ئەمساڵە.

ئەمڕۆ چوارشەم 11ـی تشرینی دووەم، لە نووسراوێكی وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی هاتووە، ئەو فەرمانبەرانەی نەگەڕاونەتەوە سەر كارەكانیان لە دەرەوەی وڵات بۆیان دەكرێت بە مۆڵەتی ئاسایی بەپێی مۆڵەتی كۆكراوەیان تا كۆتایی ئەمساڵ.

بە مۆڵەتی بێ‌ مووچە بۆی هەژمار دەكرێت و دوای ئەوەش ئەگەر نەگەڕانەوە بەپێی بڕیاری پەرلەمانی كوردستان ڕاژەكەی كۆتایی دێت
لە نووسراوەكە ڕوونكراوەتەوە، ئەگەر فەرمانبەرێك یان مامۆستایەك مۆڵەتی كۆكراوەی نەبوو بە مۆڵەتی بێ‌ مووچە بۆی هەژمار دەكرێت و دوای ئەوەش ئەگەر نەگەڕانەوە بەپێی بڕیاری پەرلەمانی كوردستان ڕاژەكەی كۆتایی دێت.

باس لەوەش كراوە، پێویستی بۆ درێژكردنەوەی ماوەی مۆڵەتەكان بۆ فەرمانبەران و مامۆستایان لەڕێی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كارەكانیان دەبێت.

بۆ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی بەبێ‌ مۆڵەت چوونە دەرەوەی وڵات و ڕەزامەندییان وەرنەگرتووە لە نووسراوەكە ئاماژە دراوە بەوەی بەپێی بڕیاری پەڕلەمان مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت، كە دوای تێپەڕبونی 30 ڕۆژ لە دابڕانیان لەكار و دەوام ڕاژەكەیان كۆتایی دێت.



وشە - رامیار جەواد