بڕیارە ئەمڕۆ 700 پارچە زەوی لە سنووری شارۆكەی چەمچەماڵ بەسەر چین و توێژەكانی كۆمەڵگە دابەش بكرێت، 49 پارچە زەوی تر بۆ تووشبووانی تالاسیمیا دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەم 11ـی تشرینی دووەم، حوسێن دەروێش ئەندامی گرووپی ماف بۆ پێشمەرگەی سەنگەر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، جێی دڵخۆشییە كە ئێستە گرنگی بە سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگە دەدرێت و ئەو مافەی هەیانە لەلایەن دامەزراوەكانی حكوومەت پێیان دەدرێتەوە.
هەندێكیان لە ساڵی 2005ـەوە بڕیارەكەیان بۆ دراوە، بەڵام بەهۆی ئاستەنگەكانەوە دابەشكردنی زەوی بەسەریاندا دواخرابوو
ڕوونی كردەوە، ئەمڕۆ لە شارۆكەی چەمچەماڵ بڕیار دراوە 700 پارچە زەوی بەسەر چین و توێژەكانی كۆمەڵگە دابەش بکرێت كە 111 پارچە زەوییان بەسەر كەمئەندامانی سەنگەر، 49 پارچە زەوی تر بۆ تووشبووانی تالاسیمیا و.. هتد، دەبن، هەروەها بەشێك لەوانەی زەوییان پێ دەدرێت ساڵانێكی زۆرە بڕیار بوو زەوی وەربگرن، هەندێكیان لە ساڵی 2005ـەوە بڕیارەكەیان بۆ دراوە، بەڵام بەهۆی ئاستەنگەكانەوە دابەشكردنی زەوی بەسەریاندا دواخرابوو.
لەبارەی ڕێكارەكان و خاوەندارییەتی بۆ زەوییەكان گوتی، حكوومەت هەموو كارئاسانییەكی كردووە و هەفتەی داهاتوو زەوییەكان لەسەریان تاپۆ دەكرێن، بەشێك لە زەوییە باشەكانیش خاوەندارییەتی بەناوی شارەوانی دەكرێت.