پەرلەمانتارە عەرەبەكان كێشە بۆ مووچەی كوردستان دروست دەكەن

:: AM:10:25:11/11/2020 ‌
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، ئەمڕۆ پێش كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، كۆ دەبینەوە و هەڵوێستی كورد لە دروستبوونی هەر بەربەستێك دیاری دەكەین كە بۆ مووچە دروست بكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 11ـی تشرینی دووەم، شێروان میرزا ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لە كۆبوونەوەكەی دوێنێ چەند پەرلەمانتارێك هەوڵی دروستكردنی بەربەستیان دا كە بەشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ڕابگیرێت.

تا كورد یەكهەڵوێستی پێشان بدات لەسەر هەر بەربەستێك دروست بكرێت بۆ بەشە مووچەی هەرێمی كوردستان
ئەندامەكەی ئەنجوومەن گوتی، ئەمڕۆ پێش كۆبوونەوەی ئەنجوومەن كۆبوونەوەی فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان هەیە تا كورد یەكهەڵوێستی پێشان بدات لەسەر هەر بەربەستێك دروست بكرێت بۆ بەشە مووچەی هەرێمی كوردستان.

باسی لەوەش كرد، ئێستە حكوومەتی عێراق دەتوانێ قەرز بكات بۆ دابەشكردنی مووچە و دەتوانێ دابەشكردنی مووچە دەست پێ‌ بكات.

ڕوونی كردەوە، لە كۆبوونەوەی دوێنێ‌ داوای هەمواری مادەی پێنج كراوە كە تایبەتە بە بەشە مووچەی هەرێمی كوردستان، ئەوەیش پێچەوانەی هەموو ڕێككەوتنەكانە، بۆیە ئێمە ئەمڕۆ یەكهەڵوێست دەبین لەسەر ئەو پرسە.




وشە - رامیار جەواد