سەرۆك بارزانی بەهۆی كۆچی دوایی پوورزایەكی، پەیامێكی سەرەخۆشی بڵاو دەكاتەوە و ڕای دەگەیەنێت، ساڵح پێشمەرگەیەكی دێرین و خەباتگێڕ و لە هەمان كاتدا كەسێكی خواناس و مێژووناسێكی لێهاتوو بوو.
ئەمڕۆ چوارشەم 11ـی تشرینی دووەم، لە پەیامێكی سەرۆك بارزانی هاتووە، بە داخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو پوورزام ساڵح مەحموود بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردووە.
سەرۆك بارزانی ڕای گەیاندووە، خوالێخۆشبوو ساڵح پێشمەرگەیەكی دێرین و خەباتگێڕ و لە هەمان كاتدا كەسێكی خواناس و مێژووناسێكی لێهاتوو بوو.
لە كۆتایی پەیامەكەدا هاتووە، تەمەنای شیفا بۆ هەموو نەخۆشەكان دەخوازین و داواكارین خوای گەورە لە مردووی هەموو لایەك خۆش بێ.
لەبەر سەلامەتیی خەڵك پرسە دانانرێت.