سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ڕای دەگەیەنێت، نووسراومان بۆ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی كردووە تا ناوی ئەندامی یەدەگمان بۆ دانانی لە شوێنی ئەندامی كۆچكردووی ئەنجوومەن بداتی.
ئەمڕۆ چوارشەم 11ـی تشرینی دووەم، عەلی ڕەشید سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، دوای وەفاتی نەزهەت عەبدولغەنی ناسراو بە "بارزان" ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر نووسراومان كردووە بۆ شوێن پڕكردنەوە.
نووسراومان بۆ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی كردووە تا ناوی ئەو كەسەمان بۆ بنێرێت كە زۆرترین دەنگی هەیە
سەرۆكی ئەنجوومەن گوتی، نووسراومان بۆ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی كردووە تا ناوی ئەو كەسەمان بۆ بنێرێت كە زۆرترین دەنگی هەیە لە فڕاكسیۆنەكەی ئەو و لە ئەنجوومەن سوێندی یاسایی بخوات و دەستبەكار بێت.
ڕوونی كردەوە، ئەو ئەندامەی ئەنجوومەن لەسەر لیستی توركمان بووە و دواتر جیا بووەتەوە و بەشێوەی سەربەخۆ كاری دەكرد، ئێستە چاوەڕوانی وەڵامی كۆمسیۆن دەكەین.
ڕۆژی یەكی تشرینی یەكەم، نەزهەت عەبدولغەنی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆچی دوایی كرد، ئێستە پێویستە لە نزیکترین کاتدا شوێنگرەوەیەکی بۆ دابنرێتەوە.