گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ڕای دەگەیەنێت، كۆمپانیاكانی یۆنان بەنیازن بێنە هەرێمی كوردستان و سەرمایەكانیان بخەنەگەڕ.
ئەمڕۆ چوارشەم 11ـی تشرینی دووەم، مەریوان مەلا حەسەن گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، كۆمپانیاكانی یۆنان كە لە بواری ئاوەدانكردنەوە كار دەكەن، بەمەبەستی بەگەڕخستنی سەرمایەكانیان لە هەرێمی كوردستان ئامادەیی خۆیان پێشان داوە.
زیاتر گوتی، خاوەنی ئەو كۆمپانیایانە سەردانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەیان كردووە و پێمان گوتوون كە گرنگی بەڕێگەوبان و هێڵی شەمەندەفەر و تونێل و پردەكان دەدرێت.
پێمان گوتوون كە گرنگی بەڕێگەوبان و هێڵی شەمەندەفەر و تونێل و پردەكان دەدرێت
ڕوونی كردەوە، ئەو كۆمپانیایانە بۆ كاركردن هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و سەرمایەكانی خۆیان دەخەن گەڕ، ئەوەیش هەنگاوێكی باشە بۆ ئاوەدانكردنەوە و ئێستە ئەو كۆمپانیانەی یۆنان ئامادەیان تێدایە بێن لە هەرێمی كوردستان لە بواری ئاوەدانكردنەوە كار بكەن.
كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرنگی زۆر بەڕێگەوبان و ئاوەدانكردنەوە داوە، ئێستە لە چەندان پڕۆژەی گرنگ كاركردن بەردەوامە وەك شەقامی 150 مەتری هەولێر و 100 مەتری سلێمانی و پردی دەربەندی ڕانیە و.. هتد.