سه‌رپه‌رشتیاری نه‌مامگه‌یه‌ك له شارۆكه‌ی بازیان ڕای گه‌یاند، ئێسته نه‌مامی تووی هیندی سوور بۆ جووتیارانی كوردستان به‌رده‌سته.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 29ی تشرینی یه‌كه‌م، دیه محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری نه‌مامگه‌ی متمانه ئۆنلاین له شارۆكه‌ی بازیان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئێسته نه‌مامی تووی هیندی سوور بۆ جووتیارانی كوردستان به‌رده‌سته كه یه‌كێكه له باشترین و جوانترین و به تامترینی تووه‌كان"
ئاشكرای كرد، "ناوازه‌ترین جۆری نه‌مامه بۆ باخی جووتیاران، تووه‌كه به‌ره‌كه‌ی تامی مێخۆشه، نه‌مامه‌كه ئێسته باڵای سێ مه‌تره، موتوربه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ به‌رده‌گرن، نرخی یه‌ك نه‌مایش ده‌گاته 15 هه‌زار دیناری عێراقی".
ڕوونی كرده‌وه، "نه‌مامه‌كه بۆ كه‌شوهه‌وای كوردستان و عێراقیش گونجاوه و به‌رهه‌می باشیشی ده‌بێت".
پێویسته بگوترێت كه له هه‌رێمی كوردستان توو سپی و ڕه‌ش و سوور و شاتوو و ترێی كوردی چه‌ندان جۆری تر هه‌یه، به‌رهه‌می باشیش ده‌ده‌ن.
توو به میوه‌یه‌كی به‌تام و چێژ داده‌نرێت، یه‌كێك له خۆراكه به‌سووده‌كانی میوه تووه كه زۆر به سووده بۆ پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشی و به‌هێزكردنی، هه‌روه‌ها دژه‌ئۆكسانی به‌هێزی تێدایه كه ده‌تپارێزێ له شێرپه‌نجه.