هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و ئێسته له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان وردبینی دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستی پێ كردووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه به‌شێك له دۆسیه‌كان یه‌كلا كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا وردبینییه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی كۆتایی.
مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵ یاسای چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان كه‌وته واری جێبه‌جێكردن، به‌شێكی یاساكه تایبه‌ته به وردبینی له دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌ت له دوا ڕاپۆرتی له‌سه‌ر چاكسازی كه ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كردبوو، ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه وردبینی له چه‌ندان دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌ران كراوه.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان كه خواستی چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵییه له هه‌رێمی كوردستان پێشتر دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێداچوونه‌وه به هه‌یكه‌لیه‌تی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داوده‌زگاكانی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی چاكسازی له ئاستی كارگێڕیدا.
سه‌عید هه‌ركی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌سپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، پڕۆسه‌ی چاكسازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه، ئێسته وردبینی دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌ران نیوه‌ی زیاتر ته‌واو بووه و كاری تێدا ده‌كرێ.
روونیشی كرده‌وه كه به‌هۆی فراوانی له دۆسیه‌كان و پڕۆسه‌ی چاكسازی به وردی كاره‌كان ده‌كرێ و ڕه‌نگه ئه‌نجامه‌كه‌ی تا ڕاده‌یه‌ك دوا بكه‌وێ.
له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له ملیۆنێك و 230 هه‌زار مووچه‌خۆر هه‌ن، رێكخستنه‌وه بۆ هه‌ژماركردنی خزمه‌تی سه‌رجه‌میان ده‌كرێت، تائێسته وردبینی بۆ دۆسییه‌ی زیاتر له 240 هه‌زار مووچه‌خۆر كراوه.
بڕگه‌كانی یاسای چاكسازی تایبه‌ت به رێكخستنه‌وه‌ی خزمه‌تی فه‌رمانبه‌ران:
بڕگه‌ی یه‌كه‌م:
یه‌كه‌م: گشت دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێداچوونه‌وه به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی پله و ناونیشان و مووچه‌ی وه‌زیفی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانیان ده‌كه‌ن له بواری خزمه‌ت.
دووه‌م: هه‌ر رێكخستنه‌وه‌یه‌ك بكرێت پێویسته له چوارچێوه‌ی وه‌زیفی گشتیدا بێت له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوانامه و خزمه‌تی فیعلی و ئه‌و خزمه‌تانه‌ی كه به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان هه‌ژماركراون.
سێیه‌م: هیچ خزمه‌تێك هه‌ژمار ناكرێت ئه‌گه‌ر به‌پێی یاسا نه‌بووبێت، وه‌ك یاسای خزمه‌تی شارستانی ژماره 24ی ساڵی 1960.
چواره‌م: له‌سه‌ر لیژنه لاوه‌كییه‌كانی گشت دامه‌زراوه حكومییه‌كان كاری پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كان بكه‌ن له رووی پله، ناونیشانی وه‌زیفی و مووچه‌كان، هه‌روه‌ها پێشنیازه‌كانیان ده‌خه‌نه به‌رده‌ست لیژنه‌ی باڵای وه‌زاره‌ته‌كانیان بۆ په‌سه‌ندكردن.
پێنجه‌م: هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی كه لیژنه‌ی وه‌زاره‌ت په‌سه‌ندی ده‌كات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه له‌باره‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌و مه‌رته‌به و خزمه‌تی فه‌رمانبه‌ران به‌ده‌ر له یاسا به‌رزده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان.
بڕگه‌ی دووه‌م:
یه‌كه‌م: یه‌كخستنی پله‌ی وه‌زیفه و ناونیشان له‌گه‌ڵ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، پێویسته به حوكمی یاسای خزمه‌ت و میلاكی ژماره 25ی ساڵی 1960ی هه‌مواركراوبێت.
دووه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ر پله‌یه‌كی وه‌زیفی و ناونیشانێك كه درابێته فه‌رمانبه‌ر كه هاودژبێت له‌گه‌ڵ یاسای ئاماژه پێكراو.
سێیه‌م: لیژنه‌ی باڵای وه‌زاره‌ت و لیژنه لاوه‌كییه‌كان ئه‌ركی راستكردنه‌وه‌ی ناونیشان و پله‌ی وه‌زیفی به‌پێی یاسای ژماره 25ی هه‌مواركراوی ساڵی 1960.
بڕگه‌ی سێیه‌م:
یه‌كه‌م: گشت پله و مه‌رته‌به‌ی وه‌زیفی كه درابێت به مووچه‌خۆر به‌ده‌ر له یاسا كارپێكراوه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه چ له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی پێی درابێت یان له‌دوای رۆژه‌كانی دواتر له دامه‌زراندنیان.
دووه‌م: هه‌موو ئه‌و بڕیارانه هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه كه هاودژن له‌گه‌ڵ یاسای خزمه‌ت و میلاكی هه‌مواركراوی ساڵی 1960.
بڕگه‌ی چواره‌م:
یه‌كه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێدانی ساڵانی خزمه‌ت بۆ مووچه‌خۆران وه‌ك خزمه‌تی وه‌زیفی شارستانی و پێشمه‌رگه و ئاسایشی نێوخۆ كه بۆ ئه‌و ماوانه‌ی له‌گه‌ڵ ماوه‌ی خوێندنی مووچه‌خۆر یه‌كده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و ماوانه‌ی كه مووچه‌خۆر ته‌مه‌نی له 16 ساڵ كه‌متربووه.
دووه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ساڵانی خزمه‌ت زیندانیان و راگیراوانی سیاسی ناگرێته‌وه.
بڕگه‌ی پێنجه‌م:
یه‌كه‌م: هه‌ر پێگه‌یه‌كی یاسایی له بواری راژه‌ی شارستانی، راژه‌ی گشتی درابێت به فه‌رمانبه‌ر به بڕیاری كارگێڕی پارێزراو ده‌بێت.
دووه‌م: ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه به‌پێی یاسای چاكسازی پله و مه‌رته‌به‌ی زیاده‌یان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه و راستكردنه‌وه‌ی مووچه و ناونیشانیان بۆ ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
ا - ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی به‌ر له 2003 دامه‌زراون، دوا سه‌رمووچه و پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ساڵی 2003یان بۆ ده‌كرێت به بنه‌ما بۆ راستكردنه‌وه‌ی مووچه‌و ناونیشانیان.
ب - ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له دوای 2003ێوه دامه‌زراون، له كاتی دامه‌زراندنیانه‌وه پێداچوونه‌وه‌و راستكردنه‌وه‌ی مووچه‌و ناونیشانیان بۆ ده‌كرێت.
سێیه‌م - ئه بڕیارانه ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه تاوه‌كو په‌سه‌ندكردنی یاسای چاكسازی ژماره‌ی 2ی ساڵی 2020 مووچه‌یان وه‌رگرتووه.
چواره‌م: ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه خزمه‌تی ئاواره‌یی یان پێشمه‌رگایه‌تی یان كه‌رتی تایبه‌تیان بۆ ئه‌ژماركراوه، به‌پێی یاسای چاكسازی ساڵی 2020 خزمه‌ته‌كه‌یان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و راستكردنه‌وه‌ی مووچه‌و ناونیشانیان بۆ ده‌كرێته‌وه به‌پێی ساڵانی خزمه‌ت، بڕوانامه و ته‌مه‌ن.
پێنجه‌م: له كاتی دروستبوونی هه‌ر ئاسته‌نگ و ناڕوونییه‌ك وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه‌كانی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت بۆیان هه‌یه داوای روونكردنه‌وه‌و هاوئاهه‌نگی پێویست له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بودجه له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بكه‌ن.