نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی شای به‌حرێن ده‌كات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له نامه‌یه‌كدا بۆ شا حه‌مه‌د بن عیسا ئال خه‌لیفه، شای به‌حرێن، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خۆیان و ماڵباته شاهانه و گه‌لی به‌حرێن كرد بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو میر خه‌لیفه بن سه‌لمان ئال خه‌لیفه، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌حرێن و هاوخه‌میی خۆی له‌گه‌ڵیان ده‌ربڕی و هیوای خواست خوای مه‌زن خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی.
له نامه‌یه‌كی تردا بۆ مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌له‌ستین، نێچیرڤان بارزانی به‌ناوی خۆیان و گه‌لی كوردستانه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له مه‌حموود عه‌باس و گه‌لی فه‌له‌سین و خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو سائیب عوره‌یقات، سه‌ركرده و گه‌وره دانوستانكاری فه‌له‌ستینی كرد و هاوخه‌می له‌گه‌ڵیان ده‌ربڕی و هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات.