له ڕووداوێكی دڵته‌زێندا، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینى سێی كانوونی دووه‌م، له شارۆكه‌ی خانه‌قین برایه‌ك برایه‌كی خۆی كوشت.
نیهاد محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پۆلیسی دیاله، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، گه‌نجێك له شارۆكه‌ی خانه‌قین له‌لایه‌ن برایه‌كی خۆیه‌وه كوژراوه.
زیاتر گوتی، ئه‌و گه‌نجه‌ی كوژراوه ناوی (ئه‌رده‌لان جه‌لال)ه و /ته‌مه‌نی 24 ساڵه/، له‌لایه‌ن برایه‌كی خۆیه‌وه به فیشه‌ك كوژراوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه‌سی بكوژ هه‌ڵاتووه و ده‌ستگیر نه‌كراوه، بنكه‌كانی پۆلیس له لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامن زانیاری سه‌ره‌تایی ئه‌وه هه‌یه كه پێشتر كێشه‌یان هه‌بووه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی