بهپێى ئهو ڕاگهیاندراوهى دهست "وشه" كهوتووه، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی سێى كانوونى دووهم، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مایک پەمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
لە پێوەندییە تەلەفۆنییەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا، جەخت لەسەر هێورکردنەوەى دۆخی ناوچەکە و نەهێشتنی گرژی و ددان بەخۆداگرتن و بەردەوامبوونی گفتوگۆ کرایەوە.