سه‌رۆكی لیژنه پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماژه‌دان به به‌شداری مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسی ئاسایشی دنیا له میونشن ڕای ده‌گه‌یه‌نێت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته جێی متمانه و بایه‌خی وڵاتان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ی شوبات، رێبوار بابكه‌یی سه‌رۆكی لیژنه پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، به‌شداری شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌ی میونشن به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی گرنگی زۆری هه‌یه و گرنگییه‌كه‌ش له‌وه‌دایه كه له‌سه‌ر سێ بازنه به‌شداری كردووه له‌وانه بازنه‌ی ناوخۆیی و عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی.
روانگه‌ی هه‌رێم له‌باره‌ی پرسه‌كانی ئێسته‌ی دنیا جێی متمانه
زیاتر گوتی، به‌شداری سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌و كۆنفرانسه‌دا ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌ییه كه روانگه‌ی هه‌رێم له‌باره‌ی پرسه‌كانی ئێسته‌ی دنیا جێی متمانه و بایه‌خی وڵاتانه و به‌تایبه‌ت ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ی كه حكوومه‌ت بۆ مامه‌ڵه‌كردن پێڕه‌وی ده‌كات.
له ڕۆژی هه‌ینی ڕابردووه‌وه 17ی شوبات، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به‌شداری له كۆنفرانسی ئاسایشی دنیا له میونشن كرد و له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژدا به ده‌یان دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاتان ئه‌نجام داوه.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم