مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان كرد و ڕای گه‌یاندووه، ئه‌م دوو رێكخراوه قوتابخانه بوون بۆ پێگه‌یاندنی چه‌ندان سه‌ركرده‌ی به توانا.
به‌رده‌وام بن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ پاراستنی به‌ها نیشتمانییه‌كان
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ی شوبات، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا به بۆنه‌ی 67 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان سه‌رباری پیرۆزبایی ڕای گه‌یاندووه، ئه‌و دوو رێكخراوه مێژوویه‌كی گه‌شیان هه‌یه له به‌شداریكردن له بزووتنه‌وه‌ی رزگاری نیشتمانیی كوردستان و په‌ره‌پێدانی هزری نیشتمانپه‌روه‌ری و به‌ره و پێشبردنی توانا و ئاستی زانستی قوتابیان و لاوانی كوردستان.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌ڵێت، ئه‌م دوو رێكخراوه، قوتابخانه‌یه‌كیش بوون بۆ پێگه‌یاندنی چه‌ندان سه‌ركرده‌ی به توانا كه ئێسته له بواره جیاجیاكاندا رۆڵێكی پێشه‌نگانه ده‌گێڕن.
له كۆتایشدا هیواده‌خوازێ به‌رده‌وام بن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ پاراستنی به‌ها نیشتمانییه‌كان دوور له هزری توندڕۆیی، له پێناو به دیهێنانی دوارۆژێكی گه‌شتر و كوردستانێكی ئاوه‌دانتر و پێشكه‌وتووتر دا.