بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ست پێ بكات، به‌ڵام هێشتا هیچ واده‌یه‌كی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كان دیاری نه‌كردووه و په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێ، عه‌لاوی نابێ به‌بێ گفتوگۆ وه‌زیره‌كان دابنێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ی شوبات، جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پێویسته عه‌لاوی بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ سه‌ردانی كوردستان بكات.
كوردستان خاوه‌نی دامه‌زراوه‌ی فه‌رمی خۆیه‌تی و سه‌رۆكایه‌تییه‌كان بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی كورد له حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌لاوی ده‌ده‌ن
ڕوونیشی كرده‌وه كه كوردستان خاوه‌نی دامه‌زراوه‌ی فه‌رمی خۆیه‌تی و سه‌رۆكایه‌تییه‌كان بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی كورد له حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌لاوی ده‌ده‌ن. به‌پێویستی زانی گفتوگۆیه‌كان له‌نێوان دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان باسی له‌وه‌یشكرد كه ناكرێ سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت سه‌ربه‌خۆی بڕیار له‌سه‌ر دیاركردنی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان بدات و پێویسته پرس به لایه‌نه كوردستانییه‌كان بكات وه‌ك هێزێكی سه‌ره‌كی له به‌غدا، ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه نه‌بێت ئه‌وه داهاتوویه‌كی باشی نابێت.
محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت زیاتر له دوو هه‌فته‌یه سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، هه‌رچه‌نده حكوومه‌ته‌كه‌ی كاتییه و به‌زووترین كات ده‌بێت واده‌ی هه‌ڵبژاردن دیاری بكات، به‌ڵام كورد سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێ عه‌لاوی پابه‌ندی ده‌ستوور بێت و مافه‌كانی كورد دابین بكات.