نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ سووریا ڕاى گه‌یاند، "له هه‌وڵه‌كانى بۆ لێك نزیككردنه‌وه‌ى لایه‌نه كوردییه‌كان له سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت و پشتگیرى له هه‌ر هه‌نگاوێكیان بۆ ڕێككه‌وتن و یه‌كخستنى ڕیزه‌كانیان ده‌كات، له‌پێناو دابینكردنى مافه‌كان و پێگه‌یه‌كى باشتر بۆ كورد له ئێسته و داهاتووى سووریادا.
گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى و ڕاگرتنى شه‌ڕ و كوشتار له‌و وڵاته تاوتوێ كران
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ى شوبات، له شارى هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له جێمس جێفرى، نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ سووریا و شاندێكى یاوهرێكى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سووریا و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى سووریا و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى و ڕاگرتنى شه‌ڕ و كوشتار له‌و وڵاته تاوتوێ كران، ڕۆڵ و ئاماده‌یى و كاریگه‌ریى هێزه هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش له سووریا و پێویستیى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان هه‌مووان بۆ دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌ى سیاسیى ئاشتیانه و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه به‌گشتى، باسكرا.
له به‌شێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان له‌مباره‌یه‌وه خرایه به‌ر باس، تیشك خرایه سه‌ر مه‌ترسیى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر له عێراق و سووریا و چۆنیه‌تیى ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ى به هاوكاریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌روه‌ها باس له په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان کرا.