داعش هاوشێوه‌ی سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی، ئه‌مشه‌و له سنووری ناوچه كوردستانییه‌كان و گه‌رمیان، هێرشی ئه‌نجامدا و سێ كه‌سیشى ئازاد كرد.
مه‌حموود ده‌لۆ، كارگێری لیژنه‌ی ناوچه‌ی گولاڵه‌ی پارتی دیوكراتی كوردستان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پاش سه‌عات 10ی ئه‌مشه‌و، تیرۆریستانی داعش سنووری جه‌له‌ولایان تێپه‌ڕاند و له‌سه‌ر پردی جه‌له‌ولا له سوپایانداوه، به‌هۆی شه‌ڕی سه‌خته‌وه مه‌ترسیه‌كی زۆر بڵاو بووه‌ته‌وه.
كه‌ریم محه‌مه‌د، له پۆلیسی ناوچه‌كه بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه له فه‌وجی چوار سوپا دراوه و چه‌ند بریندارێك هه‌یه له‌گه‌ڵ مردنی سه‌ربازێك.
هاوكات حیكمه‌ت به‌هجه‌ت له پۆلیسی قه‌ره‌ته‌په، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ئه‌مشه‌و تیرۆریستانی داعش له به‌رانبه‌ر پاره سێ هاووڵاتییان ئازادكردووه یه‌كێكیان خه‌ڵكی سه‌عدیه و دوانی تریان خه‌ڵكی شارۆكه‌ی كفریه به‌ناوی وه‌لید فه‌رهاد و ئه‌وی تریان خه‌ڵكی شاره‌دێی ڕزگاری سه‌ر به كه‌لاره به‌ناوی زانا شوكر.
له‌به‌ر خێرای و به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌وه نه‌زانراوه چۆن ڕێككه‌وتوون بۆ ئازادكردنیان، به‌ڵام بڕی لایه‌نی كه‌م چوار هه‌زار دۆلار له كه‌سوكاریان وه‌رگیراوه.
گه‌رمیان/ سه‌بری خۆرێنی