گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، ئاماده‌كاری ته‌واومان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا كردووه و تا ئێسته 400 قه‌ره‌وێڵه‌مان به هه‌موو پێداویستیهكانییهوه ئاماده كردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 21ی ئادار، محه‌مه‌د قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ نه‌خۆشی كۆرۆنا و چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر نه‌خۆشێك كراوه.
له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان 400 قه‌ره‌وێڵه به ته‌واوی پێداویستییه‌كانیانه‌وه بۆ نه‌خۆشانی كۆرۆنا ئاماده كراون
زیاتر گوتی، نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دابین كراون، له هه‌ولێر نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده كراوه و ده‌توانێ نه‌خۆش وه‌رگرێت و تێیدا چاره‌سه‌ریان بۆ بكرێت، هه‌موو پێداویستی پزیشكیشی تێدا دانراوه.
محه‌مه‌د قادر ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان 400 قه‌ره‌وێڵه به ته‌واوی پێداویستییه‌كانیانه‌وه بۆ نه‌خۆشانی كۆرۆنا ئاماده كراون، به‌ڵام ژماره‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان كه‌من و 13 له‌وانه‌ی تووشیش بوونه به ته‌واوی چاره‌سه‌ر كراون و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ی تریش ته‌ندروستیان زۆر باشه.
باسی له‌وه‌ش كرد، قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ سوودی زۆری بۆ ئێمه هه‌بووه و توانیومانه نه‌خۆشییه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ین، هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ ئێمه یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت و زۆر گرنگ ده‌بێت و ئه‌نجامه‌كانمان بۆ دیار ده‌بێت، بۆیه جارێ نازانین قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ به‌رده‌وام ده‌بێت و درێژ ده‌كرێته‌وه یان كۆتایی پێ دێت، به‌ڵام به گشتی توانیمان تا ئاستێكی باش كۆنترۆڵی نه‌خۆشییه‌كه بكه‌ین.
وشه/ بڵند ئیبراهیم