به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل ئاماژه ده‌كات كه دوای لێكۆڵینه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌فسه‌ری پۆلیس عه‌مید عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د عیسا، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل كه به مۆڵه‌تی فه‌رمی بۆ چاره‌سه‌ر چوو بوو بۆ ئه‌ڵمانیا، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر پابه‌ندی رێنوێنییه‌كان نه‌بووه و شوێنی كه‌ره‌نتینه‌ی جێهیشتووه.
ئەو کەسەی لە دھۆک تووشی کۆرۆنا بوو بەھۆی سەرپێچی لە رێکارە تەندروستییەکان وەک ھەنگاوی یەکەم لە کارەکەی دوورخرایەوە
له ده‌قی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پابه‌ندی ڕێنوێنیه‌كانی لیژنه‌ی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بووه و شوێنی كه‌ره‌نتیینه‌كردنی جێهێشت، بۆیه سزامان دا و بڕیارمان دا له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل لای بده‌ین.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ر هاووڵاتییه‌كه‌ی تریش ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی بكات و دوای ڕێنوێنییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌وێ، سزای یاسایی ده‌درێت و ئه‌م یاسایه‌ش هه‌موو هاووڵاتییان ده‌گرێته‌وه، جێێ ئاماژه‌یه دوێنێ هه‌ینی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم دووپاتی كرده‌وه كه هه‌ركه‌سێكی تر كه‌مته‌رخه‌مبێ له‌و كه‌یسه سزا ده‌درێ.