ئامارى نوێى كۆرۆنا له كوردستان راگه‌یه‌نرا

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كى تر‌ى له‌باره‌ى حاڵه‌ته‌كانى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان بڵاو كرده‌وه و حه‌وت حاڵه‌تى نوێ له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى ڕابردوو تۆمار كراون.
ئه‌مشه‌و شه‌موو 21ى ئادار، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕاى گه‌یاند، له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى ڕابردوو حه‌وت حاڵه‌تى نوێى كۆرۆنا تۆمار كراوه كه چوار له‌وانه له سلێمانى بوون و یه‌كێك له راپه‌رین و یه‌كێكیان له ده‌ربه‌ندیخان و ئه‌وه‌ى تریان له هه‌ولێر.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ژماره‌ی هاووڵاتییان كه له كهڕهنتینهكان بوون (٤٥٦٠) هاووڵاتین له (٢٦) شوێنی جیاواز، ئێسته ته‌نیا (١٥٩٢) هاووڵاتی له كه‌ره‌نتین ماونه‌ته‌وه (٨٢٨) له هه‌ولێر، (٣٩٥) له سلێمانی، (٢٢٤) له دهۆك، (٣٧) له هه‌له‌بجه، (٣٨) له گه‌رمیان، (٤٥) له ڕاپه‌رین، (٢٥) له كۆیه و (٢٩٦٨) هاووڵاتی له كه‌ره‌نتین ده‌رچوونه.
ئاماژه به‌وه‌یش كراوه كه له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتى رابردوو (١٩١) پشكنین ئه‌نجامدرا كه (٨٩) له شاری هه‌ولێر و (٦٢) له شاری سلێمانی و (٤٠) شاری دهۆك، ده‌ره‌نجام (٧) تووشبووی نوێ تۆمار كرا، یه‌كێكیان پیاو ته‌مه‌ن 29 ساڵ له شاری هه‌ولێره، شه‌ش تووشبووه‌كه‌ی تر له شاری سلێمانی ده‌ستنیشانكران كه یهكیێكیان پیاو ته‌مه‌ن (٣٧) ساڵ دانیشتووی شاره‌دێى سه‌نگه‌سه‌ری ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین، دووه‌میان پیاوێكی ته‌مه‌ن (٤٥) ساڵ دانیشتووی ده‌ڤه‌ری ده‌ربه‌ندیخان، تووشبووه‌كانی تر دانیشتووی شاری سلێمانین كه یه‌كیكیان ژنه ته‌مه‌ن (٣٨) ساڵ، ئه‌وانی تر پیاو ته‌مه‌نه‌كانی (٢٨)، (٦٢)، (٤٨)ساڵن .له كۆێ هه‌موویان چوار تووشبوو پێشتر گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ئه‌وروپان كردبوو وه سێ تووشبووه‌كه‌ی تر گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتیان نه‌كردبوو.
كۆی گشتی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له هه‌رێمی كوردستان (٥٤) تووشبووه، له‌نێویاندا یه‌ك مردن هه‌یه و (١٣) نه‌خۆش به‌ته‌واوی چاكبووه‌ته‌وه.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم