جێگری پارێزگاری هەولێر لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ چەند زانیارییەك ئاشكرا دەكات و دەڵێ، بڕیارەكانی پارێزگای هەولێر ئامادەیە بۆ هاووڵاتییان.
ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی نیسان، هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەگەر بڕیاری درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ درا، پێشنیارەكانی خۆمان نووسیوە و چۆنیەتی نەخشەی خۆمان بۆ بەرەو ئاسانكاری داڕشتووەتەوە.
پێشنیارەكانی خۆمان نووسیوە و چۆنیەتی نەخشەی خۆمان بۆ بەرەو ئاسانكاری داڕشتووەتەوە
جێگری پارێزگاری هەولێر گوتی، چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی تەندروستین، بزانین چەند ڕۆژی تر قەدەغەی هاتوچۆ درێژ دەكەنەوە.
باسی لەوەش كرد، پێشنیارەكانمان ئێستە لای خۆمانە و ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆمان نەكردووە، چونكە كە كاتی قەدەغەی نوێی هاتوچۆ ڕاگەیەنرا، ئەوكاتە ئێمەیش وەك چۆن دەسەڵاتی بە پارێزگامان دەدات، ئەوكاتیش ئێمە بڕیاری نوێ ڕادەگەیەنین.
ڕوونی كردەوە، زیاتر پێشێلكارییەكان لە ڕێی ئەو هاووڵاتییانەوەیە بە پیادە ئەنجام دەدرێت، بۆیە لە ڕێی هێزەكانی پۆلیس هەوڵ دراوە ئەو جموجووڵەش كۆنتڕۆڵ بكرێت.
ئەو گوتانەی جێگری پارێزگای هەولێر لە كاتێكدایە سبەی سەعات 12ـی شەو كۆتا بە قەدەغەی هاتوچۆ دێت و چاوەڕوان دەكرێت بۆ ماوەیەكی تر قەدەغەی هاتوچۆ درێژ بكرێتەوە.