ژمارەی چاكبوونەوە لەناو تووشبووانی كۆرۆنا لە كوردستان زیادی كرد

:: PM:04:48:09/04/2020 ‌
وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی لەبارەی حاڵەتەكانی كۆرۆنا لەماوەی 24 سەعاتی رابردوو بڵاو كردەوە و ئامارەكانی چاكبوونەوە لە هەڵكشانە.

ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی نیسان، وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەیان بەوە كردووە، لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردوو 1259 پشكنین ئەنجام دراوە كە 1047 لە هەولێر و 148 لە سلێمانی و 100 لە دهۆك بوون.

له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردوو دوو حاڵه‌ت تۆمار كراوه‌
هەروەها روونكراوەتەوە كە لە پارێزگای هەولێر یەك پۆزەتیڤ هەبووە، ژنێكە تەمەن (٣٨) ساڵ و دانیشتووی گوندی كانی گەنیە و بەركەوتەی تووشبووانی پرسەی ماتەمینی گەرەكی كارێزانە و لە پارێزگای هەڵەبجەیش حاڵەتێك تۆمار كراوە كە كوڕێكی تەمەن (٢٠) ساڵ وە بەركەوتووی تووشبووانی پێشووە.

كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان گەشتە 311  تووشبوو، لە نێویاندا سێ‌ مردن هەیە و 135 نەخۆش چاكبووەتەوە و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم