له‌كاتى ته‌واو بوونى ئه‌ركى پێشمەرگایه‌تى لە بارەگای میحوەری کەرکووک لە پردێ، دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ماڵه‌وه لەلایەن ئاسایشی یه‌كێتى لە بازگەی کۆیە ڕێگری لێ ده‌كرێت و سووكایه‌تى به پێشمه‌رگەکە ده‌كه‌ن.
ته‌یب جه‌مال جه‌لال سەر بە فه‌وجی چوار/ لیوای یه‌كی وەزارەتی پێشمەرگەیە، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یەیە کە ڕێگرى لێكراوه به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، "ئێواره‌ى شه‌موو 18ى نیسان، سه‌عات 6:30، دواى ته‌واو بوونى ئەرکم لە بارەگای میحوەری کەرکووکە لە پردێ، گه‌ڕامه‌وه سنوورى سلێمانى به‌ڵام ڕێگريم لێ كرا‌و و سووكایه‌تيم پێكرا له‌لایه‌ن ئاسایشى یه‌كێتییه‌وه".
لە بازگەی کۆیە ڕێگری لێ ده‌كرێت
زیاتر گوتى، "لەلایەن ئاسایشی یه‌كێتى لە بازگەی کۆیە ڕێگریم لێ کرا و نەیانھێشت بچمە ناو سنووری سلێمانی، پێیان گوتم دەبێت جنێو و قسەی نەشیاو بە سەرکردایەتی پارتی بڵێم ئه‌گه‌ر نا بە پێچەوانە ناهێڵن بچمه زۆنی سەوز، لەبەر ئەوه‌ی پارتیم".
دواى ڕووداوه‌كه پێشمه‌رگه ئه‌و داوایه‌ى ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و گەڕاوتەوە سنوورى ھەولێر.
شایەنی باسه ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه ئاسایشى یه‌كێتى له سنوورى كۆیه و سلێمانى سووكایه‌تى به پێشمه‌رگه و ڕۆژنامه‌نووسان و هاووڵاتییانى سنوورى هه‌ولێر ده‌كه‌ن و له‌و بازگانه ئازاریان ده‌ده‌ن.