فێڵێكی تری تاقمەكەی لاهوور ئاشكرا کرا

:: AM:09:31:19/04/2020 ‌
سەرۆكی ڕێكخراوێكی خێرخوازی بۆ خوێنبەخشین ڕای گەیاند، لە كاتی بانگەشە بۆ پەرلەمان، چەندان پەرلەمانتار وەك خوێنبەخش  لە داهاتوو ناویان تۆمار كرد كەچی ئێستە وەڵامی تەلەفۆنیشمان نادەنەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 19ـی نیسان، هەژار شارستانی سەرۆكی ڕێكخراوی بەخشین بۆ هەمووان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، پێش هەڵبژاردنەكان چەندان پەرلەمانتار و كەسی دیار ناوی خۆیان نووسی بۆ خوێن و جەستەبەخشین بۆ ناوەندەكانی توێژینەوە ئەگەر پێویست بوو.

لە وەڵامدا گوتوویەتی جارێكی تر تەلەفۆن بۆ من نەكەنەوە
روونی كردەوە، پێم سەیرە پەرلەمانتاری خولی پێشوو هەیە تەلەفۆنمان بۆی كردووە كە بێت بۆ خوێنبەخشین، لە وەڵامدا گوتوویەتی جارێكی تر تەلەفۆن بۆ من نەكەنەوە، كەچی ئێستە بەشێكیان هوتافی دوو ئیدارەییش لێ‌ دەدەن.

باسی لەوەش كرد، ئەو كەسانە لەسەر پشتی ئێمە گەیشتنە ئەو پۆستە و ڕۆژانەش تووشی دڵەڕاوكێمان دەكەن بە بڵاوكردنەوەی دەهۆڵی شەڕی براكوژی و شەڕی ناوخۆ، بەڕاستی جێی شەرمە بۆ ئەوان.

هەروەها گوتی، ڕێكخراو هەبووە و تەنیا لەبەر ئەوەی ئەوان بەڵێننامەیان بۆ پڕکردنەوەی خوێن و جەستەبەخشین پڕ کردووەتەوە دایان خستوون.

تاقمەكەی لاهوور ماوەی چەند رۆژێكە دوای ئەوەی یاخیبوونیان لە حكوومەت بەهۆی چاكسازی و پێشڤەچوونەكان ئاشكرابوو، كەوتنە بڵاوكردنەوەی پرسی دوو ئیدارەیی و شەڕی ناوخۆ كە ئەوەیش لەلایەن لایەنە سیاسییەكانەوە سەركۆنە دەكرێَ.



وشە - رامیار جەواد