ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، پۆلیس لە بوونی بارهەڵگرێك لە هێلكەی بەسەرچوو ئاگەدار كراوەتەوە و دوای دەستگرتن بەسەریدا، دواتر ئازادیان كردووە.
ئەمڕۆ یەكشەم 19ـی نیسان، ڕزگار محەمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی كەلار بارهەڵگرێكی هێلكەى بەسەرچوو ئازاد دەكات دوای ئەوەی لەلایەن لیژنەكانی قایمقامییەتەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت.
لەلایەن بەڕێوەبەری پۆلیسی كەلارەوە ئازاد كراوە
ئەندامەكەی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، دوای ئەوەی لیژنەكانی قایمقامییەتی كەلار دەستیان بەسەر بارهەڵگرێكی هیڵكەی بەسەرچوودا گرت، بەڵام لەلایەن بەڕێوەبەری پۆلیسی كەلارەوە ئازاد كراوە.
ئازادكردنی ئەو بارهەڵگرە هێلكەیە لە كاتێكدایە "وشە" چەندان جار بە بەڵگەوە ئاشكرای كردووە لەو سنوورانە هێشتا ڕێ دەدرێت بەهێنانی كاڵای قەدەغەكراو كە ئەوەش دەستی كۆمەڵێك بەرپرسی تێدایە.
بەهۆی بوونی كۆمەڵێك گرووپ و تاقم لە سنووری سلێمانی، كێشە بۆ چالاكی لیژنەكانی قایمقامییەت و پۆلیس دروست بووە و رێ نادەن كارەكانیان وەك خۆیان ئەنجام بدەن.