راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، پارتی له‌گه‌ڵ هێوربوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌دایه و شتێكی وا ڕووی نه‌داوه كه كێشه دروست بكرێت، چونكه حكوومه‌ت كارێكی نایاسایی نه‌كردووه و ده‌یه‌وێ داواكاریی لایه‌نه سیاسییه‌كان جێبه‌جێ بكات.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێم چه‌ندان په‌یامیان له‌پێناو نه‌هێشتنی ئه‌و گرژییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان دروست كراوه راگه‌یاندووه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ی نیسان، عارف ڕوشدی ڕاوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، سه‌رۆكی حكوومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێم چه‌ندان په‌یامیان له‌پێناو نه‌هێشتنی ئه‌و گرژییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان دروست كراوه راگه‌یاندووه، چونكه شتێكی وا نییه كه گرژی دروست بكرێت و پێویسته به زوویی چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ هێوربوونه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستاندایه.
ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی پارتی گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كارێكی نایاسایی نه‌كردووه و ئه‌وه‌ی كردوویه‌تی یاسایه و مافی خۆیه‌تی له خانه‌قین تا زاخۆ هێزی هه‌بێت، بۆیه هێز بۆ هه‌ر شوێنێك ببات كارێكی یاساییه.
باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزی پێشمه‌رگه یه‌ك هێز بێت و حكوومه‌تیش ئه‌و كاره ده‌كات و خه‌ریكی ئه‌وه‌یه هێزی پێشمه‌رگه ببێته هێزێكی نیشتمانی و حكوومه‌ت داوای كردووه ئه‌گه‌ر هاوكاریشی نه‌كه‌ن، رێگریی لێ نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كاری خۆی بكات و هێزی پێشمه‌رگه بكاته یه‌ك هێز.
وشه/ بڵند ئیبراهیم