كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆك بارزانی كۆتایی هات و هەڵوێستی خۆیان لەسەر ڕووداوەكان ئاشكرا دەكەن.
كۆبوونەوە بەسەرپەرشتی سەرۆك بارزانی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرێوە چوو
ئەمڕۆ یەكشەم 19ـی نیسان، مەحموود محەمەد گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕای گەیاند، بەسەرپەرشتی سەرۆك بارزانی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرێوە چوو.
گوتەبێژی پارتی گوتی، لە كۆبووەكەدا تاوتوێی دواین پێشهاتەكانی بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و هەڵسەنگاندنی دواین پێشهاتەكان و پشتیوانیكردن لە هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئەو رێكارانەی حكوومەت گرتبووینەبەر كرا.
باسی لەوەش كرد، قسەكردن لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێ حكوومەتی عێراقی بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی و دووپاتكردنەوە لەسەر مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان و مافە یاسایی و داراییەكانی خەڵكی كورستان، كە پێویستە لە كابینەی داهاتوو لەبەرچاو بگیرێت، تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بووە.
"بۆ چارەسەری كێشە و ناكۆكییەكانیش، دیالۆگ بە باشترین چارەسەر دەزانین". گوتەبێژی پارتی وای گوت.
بەیانی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموراتی كوردستان دەستی پێ كرد و كۆمەڵێك بابەت گفتوگۆی لەبارەوە كرا.