ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی دیار له شاری سلێمانی باس له‌وه ده‌كه‌ن، ورووژاندنی پرسی دوو ئیداره‌یی كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ده‌روونی هاووڵاتییان ده‌بێت، پێشیان وایه كوردستان له سه‌ركه‌وتندایه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ی نیسان، چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری شاری سلێمانی له‌باره‌ی پرسی دوو ئیداره‌یی و ناكۆكییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی تاقمه‌كه‌ی لاهوور خه‌ریكه دروستی ده‌كه‌ن و مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر ژیان و ده‌روونی هاووڵاتییان ڕای خۆیان به "وشه" گوت، پێیان وایه ئه‌م پرسه كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ده‌روونی هاووڵاتییان ده‌بێت.
ئه‌حمه‌د ئابڵاخی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس به "وشه"ی راگه‌یاند، سه‌ركرده‌ی هه‌رسێ حزبه‌كه‌ی كوردستان كه له ناو حكوومه‌تدان، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه له‌تبوونی هه‌رێمی كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه به‌تایبه‌ت هاووڵاتییان، به‌ڵام كێشه‌ی كه‌سی له ناو یه‌كێتی هه‌یه به‌رانبه‌ر لایه‌نی تر، بۆیه ده‌یانه‌وێت دوو ئیداره‌یی دروست بكه‌ن.
یەکێتی پێویستە سەرەتا ناوی حزبەکەیان بگۆڕن
ئه‌وه‌شی گوت، پارتی و یه‌كێتی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئه‌وه‌ی ڕووی دا، كێشه‌ی نێوان ئه‌و دوو حزبه نییه و ناكۆك نین، به‌ڵكو ئه‌مری واقیعه و جووڵانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایه له ناوچه‌كه، واته رای ئه‌مه‌ریكایه له‌باره‌ی پرسی په‌كه‌كه. كاتێك یه‌كێتی له پرسه سیاسییه‌كاندا باسی دوو ئیداره‌یی ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی باڵادا نییه، سه‌ركردایه‌تیی ئێسته‌ی یه‌كێتی بیر له روودانی وا ناكاته‌وه، به‌ڵكو كه‌سانێكن له خواره‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵ دوو ئیداره‌یی هه‌یه.
هه‌روه‌ها نه‌وزاد شێخ كامیل سه‌رۆكی لقی سلێمانیی سه‌ندیكای ئابووریناسان به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌ر ده‌نگۆ و هه‌نگاوێك بۆ دوو ئیداره‌یی زیانه به دۆزی ره‌وای كورد، هه‌رێمی كوردستان له دۆخێكدایه كه رووبه‌ڕووی په‌تایه‌كی كوشنده بووه‌ته‌وه و هه‌موو هه‌وڵی حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌یه زیان به میله‌ته‌كه‌ی نه‌گات، ئه‌وانه‌ی ئێسته كه ده‌نگی نه‌شازن و له‌ناو یه‌كێتی په‌یدا بوون، داوای دوو ئیداره‌یی ده‌كه‌ن و به خیانه‌تی نازانن، ئه‌و هه‌نگاوه زیانگه‌یاندنه به ئابووریی وڵات و هاووڵاتییان.
نه‌وزاد كه پێی وایه په‌نابردنه به‌ر دوو ئیداره‌یی ترس له‌ناو هاووڵاتییان بڵاو ده‌كاته‌وه و گوتی، هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ئه‌زموونه‌ی دوو ئیداره‌یی هه‌یه، هیچ سوودێكی نه‌بوو ته‌نیا میله‌ت زیانی كرد و دواكه‌وتین و هیچ پێشكه‌وتنمان نه‌بوو، ئێسته حكوومه‌تێكمان هه‌یه هی هه‌موو هاووڵاتییانه و به‌بێ جیاوازی خزمه‌تی هاووڵاتییانی كردووه و به داتاش ئه‌وه سه‌لمێنراوه.
نه‌زیره جاف پارێزه‌ری راوێژكار ده‌ڵێ، ئه‌وانه‌ی باسی دوو ئیداره‌یی ده‌كه‌ن، ناوی حزبه‌كه‌یان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، ئه‌و كوردستانه‌ش مه‌به‌ستیان هه‌موو كوردستانه نه‌ك ته‌نیا سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێ دژی ناوی حزبه‌كه‌ی خۆیانن و كه‌واته ده‌بێت ئه‌وه‌ش بگۆڕن.
ئه‌و به "وشه"ی گوت، سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی پێویست بوو ئێسته هاوكاری حكوومه‌ت بوونایه بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی كوردستان له‌م دۆخه ته‌ندروستییه، كه‌چی هاتوون باسی دوو ئیداره‌ییان گه‌رم كردووه، له كاتێكدا كوردستان ته‌نیا به یه‌ك ئیداره ده‌توانێت هاووڵاتییانی خۆی ئاسووده بكات.
سلێمانی/ هۆشیار عەلی