ئاماره‌كانی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له كه‌ركووك جارێكی تر به‌رز ده‌بێته‌وه، ته‌ندروستیی كه‌ركووك له نوێترین ئاماریدا ڕای گه‌یاند، 37 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كه‌دا تۆمار كراون.
ئێسته 48 خێزان له كه‌ره‌نتیندان
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شه‌شی ئایار، دلێر شوانی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك و ئه‌ندامی شانه‌ی ته‌نگژه‌كان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێسته له كه‌ركووك 37 هاووڵاتی له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدان و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رده‌گرن، ئه‌وان تووشبووی نوێن.
زیاتر گوتی، "تا ئێسته له شاره‌كه‌دا 65 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ن، له‌و ژماره‌یه 37 كه‌سیان له نه‌خۆشخانه‌ن و 26 كه‌سیان چاك بوونه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تای خراپبوونی دۆخه‌كه‌وه تا ئێسته دوو كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ست داوه".
شوانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئێسته 48 خێزانمان له كهرنتیندان و به‌رده‌وامین له پشكنینی هاووڵاتییان، له‌لایه‌كی تره‌وه زیاتر له 100 هاووڵاتیمان له هوتێل پلازای كه‌ركووك و نه‌خۆشخانه‌ی كه‌یوان له كه‌ره‌نتیندان."
له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه، لە کەرکووک شانه‌ی ته‌نگژه‌كان به‌هۆی زۆربوونی ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ڕێكاره‌كانی خۆپارێزییان توند كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌و بڕیارانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری تووشبووان و ڕێگرتنی له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بوو، ئه‌وه‌یش به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی هاووڵاتییان به ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان.