به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به رێنوێنییه‌كانی شانه‌ی ته‌نگژه‌كانی شاره‌كه و رێنوێنییه‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له شاری كه‌ركووك، زیاتر له شه‌ش هه‌زار كه‌س سزا دراون، به‌رپرسێكی هاتوچۆ له شاره‌كه داوای پابه‌ندبوونی هاووڵاتییان به رێنوێنییه‌كانی هاتوچۆ ده‌كات.
417 كه‌س سزای پێبژاردنی ده‌ستبه‌جێ كراون
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شه‌شی ئایار، عه‌میدی هاتوچۆ جه‌مال حه‌كیم محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ده‌رچوونی رێنوێنییه‌كان له‌لایه‌ن شانه‌ی ته‌نگژه‌كانی كه‌ركووك و بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه، توانیومانه زیاتر له شه‌ش هه‌زار كه‌س سزا بده‌ین.
زیاتر گوتی، "له‌و ئامارانه توانیومانه دوو هه‌زار و 779 كه‌س سزای پێبژاردنی دواخراو بده‌ین، هه‌وره‌ها هه‌زار و 417 كه‌س سزای پێبژاردنی ده‌ستبه‌جێ كراون".
ئاشكرای كرد، "له‌و ماوه‌یه‌دا توانراوه 95 ئۆتۆمبێل له‌لای خۆمان ڕابگرین، له‌گه‌ڵ ڕاگرتنی 27 ماتۆڕ، له‌و ماوه‌یه‌شدا زیاتر له دوو هه‌زار و 296 كه‌س ڕاسته‌وخۆ ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌كانیان".
ڕوونی كرده‌وه، ئێمه له پێناو سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان له ئه‌ركداین، داواكارین هه‌مووان پابه‌ندی بڕیاره‌كانی شانه‌ی ته‌نگژه‌كان و كاته‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بن".
له شاری كه‌ركووك هاووڵاتییان كه‌متر پابه‌ندی رێنوێنییه‌كانی هاتوچۆ و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆن، بۆیه له سه‌ره‌تای كه‌ره‌نتینه‌وه زۆرترین كه‌س به‌هۆیه‌وه سزا دراون.